ساغ و سەلامەتە

ئەو پیاوەی چوار رۆژە لە شاخەکانی سۆران ون ببوو دۆزرایەوە

+964

ئاکام غەفوور-سۆران

ئەو پیاوەی لە گوندی بلەی قەزای خەلیفان چوار رۆژە بێسەروشوێنە دۆزرایەوە و ساغ و سەلامەتە.

پیاوەکە ناوی سۆفی سەڵاحە و تەمەنی زیاتر لە 50 ساڵە و کەسوکاری ماوەی چوار رۆژە سەرقاڵی گەڕانن بەدوایدا، ئەمڕۆ لەگەڵ تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە شاخەکانی سنووری رواندوز دۆزیانەوە

کاروان میراودەلی بەڕێوەبەری گشتیی بەرگریی شارستانیی سۆران بە 964ت وت ”دوو رۆژە تیمەکانی بەرگریی شارستانی هاوکاری خێزانی ونبووەکە دەکەن و خۆشبەختانە ئەمڕۆ دۆزرایەوە”.

وتیشی” ژمارەی ئەمندامانی تیمەکەی بەرگریی شارستانی 40 کارمەند بوون”.

کەسوکاریشی دەڵێن” زۆر دڵخۆشن کە بە ساغ و سەلامەتی دۆزیویانەتەوە”.

پێداچوونەوە – ژوولی عەدنان

مانگێکە پیاوە ونبووەکەی قەرەداغ نەدۆزراوەتەوە

مانگێکە پیاوە ونبووەکەی قەرەداغ نەدۆزراوەتەوە

هەفتەیەکە پیاوێکی تەمەن 70 ساڵە لە ماڵ دەرچووە و نەگەڕا...

هەفتەیەکە پیاوێکی تەمەن 70 ساڵە لە ماڵ دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە