ئاڵای فەڕەنسا
دوای 12 ساڵ
فەڕەنسا ئاڵاکەی لەسەر باڵوێزخانەکەی لە دیمەشق هەڵکردەوە
964+
ژوولی عەدنان
ئاڵای وڵاتی فەڕەنسا لەسەر باڵوێزخانەکەی لە دیمەشق هەڵکرایەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی 2012 ەوە ئاڵاکەی لەلایەن رژێمی پێشووی سوریا داگیرابوو.
شاندێکی فەڕەنسا بە سەرۆکایەتیی ژان فرانسوا گیلۆم نێردەی تایبەت بۆ سوریا گەیشتە دیمەشق بە مەبەستی دیدار لەگەڵ دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا.
گیلۆم ئەمڕۆ سێشەممە بە میدیاکانی راگەیاند، فەرەنسا خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی لەگەڵ سوریا بوەستێت لە قۆناغی راگوزاری، دوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد.
لەلایەکی ترەوە باڵوێزخانەی ئێرانیش ئامادەیی خۆی راگەیاند سەبارەت بە کردنەوەی باڵوێزخانەی وڵاتەکەی لە سوریا، بەڵام مەرجی ئەوەبوو ئاسایشی کارمەندەکانی بپارێزرێت.