هەواڵەکان
موچە دابەش دەکرێت و دابەشکردنی زەوییش لە چوارقوڕنە کێشەی تێکەوت
ژووری هەواڵ
وەزارەتی دارایی لەسەر موچە هاتە قسە و رۆژی سێشەممە دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی 10 دەکات و دەشڵێت، بە هیچ شێوەیەکی دەستبەرداری مافەکانی موچەخۆران نابین.
نەبوونی موچە درێژەی بە بایکۆتداوە لە سنووری سلێمانی و کەرتی تەندروستیشێ گرتووەتەوە، ئەوەتا دوو رۆژە نەخۆشخانەی مناڵبونی سلێمانی بایکۆتە و کارمەندەکانیان ئەمڕۆ لەبەردەم نەخۆشخانەکە داوای موچەیان دەکرد و دەڵێن بەبەریەوە ناماوە و یەک نەخۆشیش نابینن.
هیشتا زەوی دابەشنەکراوە کێشەی شوێنی تێکەوتووە نزیکەی دوو هەزار دۆنم زەوی لە سنووری شارەوانیی چوارقوڕنە دابەش دەکرێن بەسەر فەرمانبەراندا، خاوەن زەوییەکانیش گردبوونەوە و ناڕازین داواکارن ئەوبڕیارە هەڵبوەشێتەوە.
کۆمەڵێک لەو هاوڵاتییە کوردانەی داوای پەنابەرییان لە حکومەتی بەریتانیا کردووە و داواکەیان رەتکراوەتەوە، سبەی دووشەممە لە لەندەنی پایتەخت و لەبەردەم پەڕلەمان گرددەبنەوە.