لە کەلار

 لە دوو رووداوی هاتوچۆدا دووکەس گیانیان لەدەستداوە و 10 کەسیش بریندار بوون 

میلاد جەلال – گەرمیان

لە دوو رووداوی هاتوچۆی جیاوازدا لە گەرمیان دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 10 کەسی دیکەش بریندار بوون

رزگار لەتیف، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید ھەژار ،زانیارییەکانی بۆ 964 پشتڕاست کردەوە و وتی لە دوو رووداوی هاتوچۆی جیاوازدا  دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و 10 کەسیش بریندارن “.

وتیشی، رووداوێکیان  لە گەڕەکی بەردەسوور روویداوە، بەھویەوە 10 کەس بریندارن و دوو کەسیش گیانیان لەدەستداوە، رووداوی دووەمیشیان لەسەر رێگەی کەلار – رزگاری بووە کە ماتۆرسکیلێک بووە و بەهۆشیەوە دوو کەس بریندار بوون و سێ بریندرای هەردوو رووداوەکەش ئێستا بەڕێکراون بۆ سلێمانی بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی