خولی تایبەت

پێشمەرگەکان فێری زمانی بیانی دەکرێن

964+

ژوولی عەدنان

وەزارەتی پێشمەرگە داوا لە ئەفسەران و پێشمەرگەکان دەکات بەشداریی خولی زمانی بیانی بکەن، کە بەمزووانە دەیکاتەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە سەرجەم پێشمەرگە و ئەفسەر و کارمەندانی یەکەکانی سەر بە وەزارەتەکەی ئاگادار دەکاتەوە، کە خولی زمانەکانی ئینگلیزی، ئەڵمانی، ئیتاڵی، فەڕەنسی و خولی پراکتیکی فێربوونی کۆمپیوتەر دەکاتەوە.

ئەمڕۆ 9.12.2024 وەزارەتی پێشمەرگە ئاگادارییەکەی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، ”خولەکان لە بەشی تەکنەلۆجیا و زمانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە 5.1.2025 دەکرێتەوە و تا 6.4.2025 بەردەوام دەبێت.

داواش دەکات هەر ئەفسەر و پێشمەرگەیەک خوازیاری بەشداریکردنە ”بۆ تۆمارکردنی ناوەکەی پێویستە نووسراوێک لە یەکەکەی خۆیەوە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی بکات”.

لە ئاگادارییەکەشدا هەروەها هاتووە، وەرگرتنی نووسراوەکان لە 10.12.2024 دەستپێدەکات و تا 25.12.2024 بەردەوام دەبێت.

کونسوڵخانەی بەریتانیا و ئیتالییەكان خول بۆ ئەفسەرە با...

کونسوڵخانەی بەریتانیا و ئیتالییەكان خول بۆ ئەفسەرە باڵاكانی پێشمەرگە دەكەنەوە

نزیكەی 27 هەزار پێشمەرگە لە هەژماری منەوە هاوكاری هاوپە...

نزیكەی 27 هەزار پێشمەرگە لە هەژماری منەوە هاوكاری هاوپەیمانان وەردەگرن