هاوکاری مادی

هاوکاری ئەو دایکانە دەکرێت کە لە گرتوخانەکاندا منداڵەکانیان بەخێودەکەن

+964

ژووری هەواڵ

لە سلێمانی، رێکخراوێک هاوکاری ئەو دایکانە دەکات کە لەنێو گرتووخانەی چاکسازییەکان منداڵیان هەیە و ئەرکی بەخێوکردنی منداڵەکانیان لەئەستۆدایە.

هاوکارییەکان مادین، بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی ژنان و منداڵان لە سلێمانی دەڵێت، رێکخراوی مرۆڤدۆستان بەو ئەرکە هەستاون و لە سەردانێکدا بۆ چاکسازییەکە هاوکارییەکانیان پێشکەشکردووە.

جگە لە هاوکاری مادی، رێکخراوەکە نەقالەی کارەبایی و کورسی نەخۆشیان پێشکەشی بنکەی تەندروستی چاکسازی ژنان منداڵان کرد.

بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، نزیکەی پێنج هەزار زیندانی لە شەش چاکسازیدان.

چاکسازی ژنان و منداڵانی هەولێر هۆڵی راهێنانی بۆ کرایەو...

چاکسازی ژنان و منداڵانی هەولێر هۆڵی راهێنانی بۆ کرایەوە