دیمەنێک لە رووداوی هاتوچۆکەی بەدلیس _ وێنە: میدیا خۆجێییەکان
لە بەدلیس
23 ئۆتۆمبێل پێکیاندا و 31 کەسیان بریندار کرد
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەمڕۆ شەممە، رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگەی چوون بۆ شاری بەدلیسی باکووری کوردستان روویدا، لەرووداوەکەدا 23 ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و 31 کەسی برینداربوون.
میدیا خۆجێییەکان لە زاری پۆلی ناوچەکەوە، هۆکاری ئەو زنجیرە رووداوانە بۆ تەمێکی چڕ و سەهۆڵبەندان دەگەرێننەوە.
رووداوەکان لەسەر رێگەی نێوان بەدلیس ـ تاتوان لە باکوروی کوردستان ڕوویانداوە، لە رووداوەکەدا 23 ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و لە ئەنجامدا 31 کەسی دیکە برینداربوون.
بریندارەکان بە ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن بۆ نەخۆشخانەی تاتوان گوازرانەوە، پاش رووداوەکە ئەو ئۆتۆمبێلانەی بوونەتە رێگر لەسەر رێگەکە لابران و رێگەی هاتوچۆ کراوەتەوە.