"دابەشکردنى سوریا هێڵى سورە"

لەبارەى سوریاوە عێراق هەڵوێستى فەرمى راگەیاند

964+

وریا فەتاح

وتەبێژى حکومەتى عێراق هەڵوێستى وڵاتەکەى لەبارەى دەستوەردانى سەربازى لە سوریا راگەیاند و دەشڵێت،”دابەشکردنى سوربا هێڵى سورە بۆ عێراق”.

ئەمڕۆ هەینى، باسم عەوادى، وتەبێژى حکومەتى عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاوى کردەوە کە عێراق توانیویەتى بەسەر ئەو ئاستەنگانەدا زاڵ بێت کە رووبەڕووى ناوچەکە بوونەتەوە و بەرکەوتەى قەیرانى دارایى و سیاسى نەبووە.

“عێراق توانی بەسەر ئەو ئاستەنگانەدا زاڵ بێت کە ڕووبەڕووی ناوچەکە بوونەتەوە، و بەرکەوتەی قەیرانی دارایی و سیاسی نەبووە”، باسم عەواى واى وت.

جەختیشى کردەوە کە عێراق پاڵپشتى لە یەکگرتوویى خاکى سوریا دەکات و هەر جۆرە دابەشبوونێک لە سووریا رووبدات، عێراق رەتى دەکاتەوە.

وتەبێژى حکومەتى عێراق ئاماژەى بەوەشکرد، عێراق کاردەکات بۆ دۆزینەوەى چارەسەرێکى سیاسى و هاوسەنگ بۆ دۆخى سوریا، چونکە وەک دەڵێت،”دابەشکردنی سوریا هێڵی سوورە بۆ عێراق”.

ناوەرۆکى کۆنگرەى رۆژنامەوانى هەرسێ وەزیرى عێراق، سوری...

ناوەرۆکى کۆنگرەى رۆژنامەوانى هەرسێ وەزیرى عێراق، سوریا، ئێران