کشوکاڵی هەڵەبجە 40 تۆن گەنم دەفرۆشێت - وێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجە
لە زیادکردنی ئاشکرادا
کشوکاڵی هەڵەبجە 40 تۆن گەنم دەفرۆشێت
شۆڕش قادری
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجە لە زیادکردنی ئاشکرادا 40 تۆن گەنم دەفرۆشێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجە لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، “کاتژمێر 10 سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەممە 8.12.2024 بەپێی یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت، زیادکردنێکی ئاشکرا بۆ فرۆشتنی 40 تۆن گەنم بۆ ئالیک ئەنجام دەدەین”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو 40 تۆن گەنمە لە کۆگای سیروان ئامادەیە و هەر کەس بەشداری زیادکردنەکە دەکات، دەبێت بڕی بارمتەی یاسایی خەملێنراو بەرێژەی 20% سپاردە بکات لە بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری و لەکاتی ئامادەبوونیشی وێنەیەک لە کارتی نیشتمانی پێبێت.
