گرفتی کەمی رۆن هەیە

سلێمانی کاتی بایەعییە و هەولێر سەردانی بریکارەکانی دەوێ

964+
ئەحمەد مستەفا

خۆراکی سلێمانی، سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی نۆیەم بەشەخۆراکی ئەم ساڵ دەکات و خۆراکی هەولێر داوا دەکات، بریکارەکان بۆ لیستی خۆراکی مانگی یانزە سەردانیان بکەن.

ئەوەی بۆ سەبەتەی مانگی نۆیەم دابەشدەکرێ، لە پێنج مادە پێکدێت:
مادەی برنج: سێ کیلۆگرام
مادەی شەکر: یەک کیلۆگرام
مادەی رۆنی شل: یەک لیتر
مادەی لەتکەنۆک: یەک کیلۆگرام
مادەی دۆشاوی تەماتە: 400 گرام

پێشتر، کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی بە میدیاکانی وتووە، بەشەخۆراکی هەشتەم دابەشکراوە و تەنیا لە چەند مەڵبەندێک کێشەی کەمی رۆنی شل هەبووە و ئێستا رۆژانە رۆنیان بەدەست دەگات و راستەوخۆ دابەشی دەکەن.

بۆ ئەم مانگە پێنج مادەی خۆراکی دابەشدەکرێت، بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی باسی لەوەشکردووە، هەموو مادە خۆراکییەکان بەشی پێویست لە کۆگاکاندا بەردەستن تەنیا رۆنی شل نەبێت کە لەهەموو عێراق گرفتی کەمی رۆنی زەیت هەیە.

لە لایەکی دیکەوە، ئەمڕۆ هەینی 6.12.2024، بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر لە فەیسبووکی خۆی نوسیوویەتی، ئاگاداری سەرجەم ئەو بریکارانەی خۆراک دەکەین کە تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە سەردانمان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری خۆراکی مانگی 11.2024 کە بەشە خۆراکی سەبەتەی هەشتەمی لەسەر دراوە، بەهۆی نەگەراندنەوەی کارتی بانک، دەتوانن لــە رۆژی شەممە 7.12.2024 سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بکەن.

لەمەودوا لە رێگەى ئەپڵیکەیشنێکەوە بەشەخۆراک وەربگرن

لەمەودوا لە رێگەى ئەپڵیکەیشنێکەوە بەشەخۆراک وەربگرن

دوو مادە بۆ بەشەخۆراک زیادکراون

دوو مادە بۆ بەشەخۆراک زیادکراون