زیاتر لە هەزار دیناری فەرقە
لە هەولێرەوە بەنزین دەبرێتە شەقڵاوە کەچی لەوێ هەرزانترە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
بەنزینخانەکانی شەقڵاوە لە هەولێرەوە بەنزینیان بۆ دەچێ، کەچی لەوێ هەرزانترە و لەگەڵ پایتەخت نرخی هەر لیترێک، زیاتر لە هەزار دیناری فەرقە.
پەیامنێری 964 چووەتە بەنزینخانەیەکی شەقڵاوە و پرسیاری بەنزینی نۆرماڵی کردووە، پێیان وتووە، لەوێ لیترێک بەنزینی نۆرماڵ بە 850 دینارە.
بۆ کواڵێتییەکەشی، خاوەنی بەنزینخانەکە وتوویەتی کە لە سەیارەی خۆی دەکات و ئەگەر خراپ بووایە، بەکاری نەدەهێنا.
ئەگەرچی ئەو بەنزینە لە هەولێرەوە دەبرێتە شەقڵاوە، بەڵام ئەمشەوە بەنزینی نۆرماڵ لە پایتەخت، هەر لیترێکی بە هەزار و 895 دینارە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری