بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی
هەر کرێکارێک گیان لەدەست بدات راستەوخۆ خانەنشین دەکرێت
964+
پەری ساڵح
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەڵێت، هەر کرێکارێک لە ماڵەوە یان کارەکەی گیان لەدەست بدات، راستەوخۆ موچەکەی دەگوازرێتەوە بۆ میراتگرەکانی.
دەربارەی گیان لەدەستدانی کرێکاران لە شوێنی کارەکانیان، یاخود ماڵەوە، بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی باس لە موچەی خانەنشینی دەکات و روونی دەکاتەوە، کە بێ گوێدانە تەمەن و راژە ئەو کرێکارە راستەوخۆ خانەنشین دەکرێت، بەڵام بەمەرجێک دەستەبەرکرابێت، بەپێی یاسا موچەکەی دەگوازرێتەوە بۆ جێماوەکانی کۆچکردووەکە.
به پێى ياساى خانهنيشينى و دهستهبهرى كۆمهڵايهتى، تەمەنی خانەنشینیی پیاوان، 20 ساڵ خزمەت و 60 ساڵ تەمەنە، بۆ ئافرەتانیش 20 ساڵ خزمەت و 55 ساڵ تەمەن دیاری کراوە.
بەپێی ئامارێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له ماوهى كابينهى نۆيهم، 182 ههزار کرێکاری ناوخۆیی و بیانی دەستەبەر کراون و هەزار و 816 پرۆژەش بەهۆی پابەندنەبوون بە دەستەبەرەوە، سزا دراون.