''رژێمی ئەسەد دەڕوخێت''

جۆلانی وەڵامی سودانی دەداتەوە: حەشدی شەعبی مەنێرن (بە ڤیدیۆ)

964+

ژووری هەواڵ

ئەبومحەمەد جۆلانی فەرماندەی ”دەستەی تەحریری شام” ئەمڕۆ پێنجشەممە پەیامێکی ڤیدیۆیی بۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ناردووەو دەڵێت ”حەشدی شەعبی مەنێرن بۆ پشتیوانی رژێمی سوریا، عێراق دەبێت خۆی بەدوور بگرێت لەم ململانێیە”.

جۆلانی لە سەرەتای ڤیدیۆکەدا گوێ بۆ قسەکانی محەمەد  شیاع سودانی دەگرێت لەناو پەرلەمانی عێراقدا و دوای ئەوە وەڵامی دەداتەوە.

ئەمە تەواوی قسەکانی ئەبو محەمەد جۆلانییە:

گوێمان لە وتارەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق گرت، ئەو ترس و خەیاڵ پڵاوییەمان بینی لە هەندێ لە سیاسەتوانانی عێراق لە بارەی ئەوەی لە سوریا روودەدات.
بەشێوەیەکی یەکلاکەرەوە دەڵێم، کە ئەمە لەسەداسەد ناڕاستە، وەک چۆن عێراق و بەڕێز سودانی توانیان خۆیان بەدوور بگرن لەو شەڕەی بەم دواییە لە نێوان ئێران و ناوچەکە روویدا، داوای لێدەکەین کە عێراق خۆی بەدوور بگرێت لەوەی بچێتە ناو شەڕێکی نوێ و ئەوەی لە سوریا روودەدات.
لە سوریا گەلێک هەیە دژی ئەم رژێمە تاوانبارە راپەڕیوە، ئێستاش ئەرکی خۆی رادەپەڕێنێت بە بەرگری لەخۆکردن و بەدەستهێنانەوەی مافەکانی لەو رژێمەی منداڵ و ژن دەکوژێت و ئەشکەنجەیان دەدات.
شۆڕشەکە هیچ پەیوەندی نییە بەوەی لە عێراق روودەدات، بەڵکو بە پێچەوانەوە چاومان لەسەر ئەوەیە پەیوەندی ستراتیژی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتیمان هەبێت، کە ئێمە لە سوریا نوێدا بە پشتیوانی خوا دوای کەوتنی ئەم رژێمە پەرەی پێ دەدەین.
داواکارین و هیوادارین سیاسەتوانانی عێراقی لە سەروو هەموویانەوە بەڕێز محەمەد شیاع سودانی، عێراق بەدوور بگرن لە تێوەگلان لەم جۆرە شەڕانە و ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن لەوەی رێگری بکەن لە ناردنی حەشد و پشتیوانیکردن لەم رژێمە رووخاوە.

عێراق هێزی زیاتری بردووەتە سنووری سوریا

عێراق هێزی زیاتری بردووەتە سنووری سوریا