روونکردنەوە دەدرێت

شەڕەکەى زانکۆى پۆلەتەکنیکى سلێمانى بە چەقۆ و شەکرشکێن و کلکە خاکەناز بووە

964+

وریا فەتاح

لەسەر شەڕەکەى ئەمڕۆ، خوێندکارانی بەشی میدیا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و دەڵێن، شەڕەکە بە چەقۆ و شەکرشێکن و کلکە خاکەناز بووە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە،”وەک ئەوەی کە ئاگادارن ئەمڕۆ لەناو زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی لەلایەن کەسانێکی نەناسراو و دەرەوەی زانکۆ، هێرشکراوەتە سەر زانکۆمان و خوێندکارێکمان بریندار دەکرێت لەبەشی تەکنیکی میدیای زانکۆمان، ئەمە لە کاتێکدایە ئەو کەسانەی هێرشیان کردۆتە سەر ئەو خوێندکارەمان حەرەمی زانکۆیان شکاندووەو پێشێلی مافی خوێندکارانیان کردووە”.

باسلەوەشکراوە، ئەوکەسانە چەقۆ و شەکرشکێن و کلکەخاکەناز و داری گەورەیان پێبووە و بوونەتە هۆکاری ترساندن و پشێوی بۆ خوێندکاران.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە ئەو کەسانەی هەستاون بەم کارە هەتا ئێستا دەستگیر نەکراون، داواش لە لایەنی پەیوەندیدار دەکەن بەزوویی بکەرانی ئەو ئاژاوەگێڕییەی ئەمڕۆ دەستگیر بکەن و رووبەڕووی یاسایان بکەنەوە.

هەر ئەمڕۆ لەسەر ئەو شەڕە، سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964ـی وت، خوێندکارێکی زانکۆی پۆلیتەکنیک لەگەڵ برایەکی چووەتە زانکۆ و لەوێ شەڕ روویداوە لە پرسگەکەدا.

باسی لەوەکرد، بەهۆی شەڕەکە دوو کەس بریندارن و یەکێک لە بریندارەکان خوێندکاری ئەوێ نییە و بریندارەکەی دیکە خوێندکاری زانکۆکەیە.

لە شەڕەکەی پرسگەی زانکۆی پۆلیتەکنیک دوو کەس بریندار بو...

لە شەڕەکەی پرسگەی زانکۆی پۆلیتەکنیک دوو کەس بریندار بون