لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب
دڕک و مێخەکی یەحیا سینوار پڕ فرۆشترین کتێبە
964+
دیلان محەمەد جەزا
کتێبەکەی یەحیا سینوار یەکێکە لە پڕ فرۆشترین کتێبەکانی ناو شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی سلێمانی.
مەریوان حامید خاوەنی نوسینگەی تەفسیر بە 964ـی وت، لە دووەم رۆژی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب، کتێبی دڕک و مێخەکی یەحیا سینوار یەکێکە لە پڕفرۆشترین کتێبەکانی پێشانگاکە.
باسی لەوەکرد، هەر رۆژەی نزیکەی 500 کتێبی لێفرۆشراوە و نرخی پێنج هەزار دینارە.
ئەمرۆ هەشتەم رۆژی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبە لە سلێمانی و خوێنەران بە تەمەن و رەگەزی جیاجیا دەیانەوێت کتێبەکەی یەحیا سینوار بخوێننەوە.
پێداچوونەوە – ژوولی عەدنان