دانا غەنی وادەڵێت
“پرسم پێناکەن و گوڵ وەحاجی مریەم دەڵێنەوە”
964+
دیلان محەمەد- سلێمانی
هونەرمەند دانا غەنی چیرۆکی گوڵەکەی حاجی مریەم بۆ 964 باس دەکات و دەشڵێت، قوڕگم ئێشێت و گۆرانیتان بۆ ناڵێم.
گوڵ وەحاجی مریەم لە ساڵی 1994 لەلایەن تیپی مۆسیقای فۆلکلۆری کوردەوە تۆمارکراوە و لەو سەردەمەدا دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو، پاش 30 ساڵ لە وتنی دانا غەنی تایبەت بە 964 وتی، ئەو گۆرانیە هۆنراوەی نسکۆڵە و من لە ساڵانی هەشتاکان گوێم لێبووە، دواتر من نوێم کردەوە و بێ ئەوەی ئاوازە رەسەنەکەی دەسکاری بکەم، بەڵام ئێستا هونەرمەندان دەیڵێنەوە بێ ئەوەی پرسم پێبکەن”
دانا غەنی لە ئێستادا لە دەرەوەی کوردستان دەژی، نزیکەی هەشت مانگ پێش ئێستا کۆتا بەرهەمی بڵاوکردەوە بەناوی چراخان.
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح