شاجوانی پێشووی عێراق تووشی شێرپەنجە بوو
964+
پەری ساڵح
شاجوانی پێشووی عێراق ڤیان نوری ناسراو بە ڤیان سلێمانی بە فەرمی رایگەیاند تووشی شێرپەنجە بووە و لەژێر چارەسەری پزیشکیدایە
ڤیان سلێمانی شاجوانی ساڵی 2017ـی عێراق تووشی شێرپەنجە بووە، لە ئێستادا چارەسەری کیمیایی لە تورکیا وەردەگرێت، لە هەژماری خۆیەوە لە ئینستاگرام لە پۆستێکدا دەڵێت، ڤیان بەهێزە و دەجەنگێت و خۆڕاگرانە رووبەروو دەبێتەوە و رازیم بە قەدەری خوای گەورە.|
ڤیان سلێمانی 31 ساڵ تەمەنیەتی و ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و دایکی کچێکە.