لە گوندێکی بەردەڕەش
کەسێک کەوتە ژێر تراکتۆر و گیانی لەدەستدا
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
لەگوندی کانی ئەسپە هانای سنووری بەردەڕەش، کەسێک کەوتە ژێر تراکتۆر و لەکاتی گەیشتنی بە فریاکەوتنی ئاکرێ گیانی لەدەستدا.
نێچیرڤان فەخرەدین، وتەبێژی تەندروستی ئاکرێ بە 964ـی وت،”نیوەروی ئەمڕۆ سێشەممە 2024.12.3، کەسێک بەناوی “محەمەد ئەمین” تەمەن 61 ساڵ، لە گوندی ئەسپە هانا لە سنووری قەزای بەردەڕەش، لەکاتی کارکردن کەوتووەتە ژێر تراکتۆر و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی فریاکەوتنی قەزای ئاکرێ کرا و لەوێ گیانی لە دەستدا”.
وتیشی،” دواى توێکاریکردنى تەرمەکەى لە پزیشکى دادى ئاکرێ، تەرمەکەى رادەستی خانەوادەکەی کراوەتەوە و لەگوندەکەی بەخاک دەسپێردرێت”.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر