وێستگه‌ی كاره‌بای هاریسه‌ی به‌سڕه ته‌قییه‌وه
ئاماری سه‌ره‌تایی: دوو كوژراو و 28 بریندار هه‌ن
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
تەندروستیی بەسرە ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21.11.2026 رایگەیاند، ئاماری سەرەتایی تەقینەوەكه‌ی بۆریی غاز لە وێستگەی کارەبای هاریسه گەیشتووەتە دوو كوژراو و 28 بریندار، تیمەکانی فریاگوزارییش لە ئامادەباشیدا ماونەتەوە و بەردەوامن لە گەڕان بەدوای قوربانیانی دیكه لە شوێنی رووداوەکە.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بۆرییه‌كی دابینکردنی غاز بۆ وێستگەی کارەبای هاریسه لە باکووری بەسرە تەقیەوە و لە ئەنجامدا دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 28ی دیكه‌ش بریندارن، هێشتا ئه‌گه‌ری هه‌یه كوژراو و برینداری دیكه‌ش هه‌بن، هەروەها ئاگر له ژمارەیەک خانوو و موڵکی نزیک وێستگه‌كه كه‌وته‌وه، پێش ئه‌وه‌ی تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی كۆنتڕۆڵی بكه‌ن.
سەرچاوەیەک له به‌سڕه بە 964ی راگەیاند، تەقینەوەكه لە یەکێک لە بۆرییە غازەکانی دابینکردنی وێستگەی کارەبای هاریسه روویداوە و بەهۆیەوە ئاگر کەوتووه‌ته‌وه و زیان بە چەند ماڵ و موڵکێکی نزیکیان کەوتووە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کرد، تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و توانیویانە ئاگرەکە بکوژێننەوە و دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکەن، هاوکات تیمەکانی ئەمبولانس دەستیانکردووە بە گواستنەوەی بریندار و کوژراوەکان بۆ نەخۆشخانەکانی نزیک.
ڤیدیۆکانی ده‌ست 964 كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌هێزیی و گه‌وره‌یی ئاگره‌كه ده‌رده‌خه‌ن، كه له وێستگه‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه و هێشتا ئاماری كۆتایی كوژراو و بریندارانیش نه‌هاتووه‌ته بڵاوكردنه‌وه.