ترەمپ هەڕەشە لە حەماس دەكات

“تا 50 رۆژی دیكە دەبێت بارمتە ئیسرائیلییەكان ئازاد بكرێن”

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی لە بزووتنەوەی حەماس كرد و رایگەیاند، تا 50 رۆژی دیكە بارمتە ئیسرائیلییەكان ئازاد نەكرێن، وەك ئەمریكا زەبرێكی “مێژوویی” لە بزووتنەوەكە دەدەن.

دۆناڵد ترەمپ لە سۆشیال میدیا بڵاوی كردەوە، كە زەبرێكی مێژوویی لە بەرپرسانی حەماس دەدەن، كە هیچ كەسێك لە مێژووی دوور و درێژی ئەمریكا زەبری وای بەرنەكەوتبێت، ئەگەر تا 50 رۆژی دیكە و وادەی دەستبەكاربوونی خۆی، بارمتە ئیسرائلییەكان ئازاد نەكەن.

ماڵپەڕی ئیكسیۆسی ئەمریكی نووسیویەتی، ترەمپ پێی وابوو زۆربەی بارمتە ئیسرائیلییەكان لای حەماس لە كەرتی غەزە مردوون.

سەرچاوەكە دەڵێت، دوای سەركەوتنی ترەمپ لە هەڵبژاردنی ئەمریكا، سەرۆكی ئیسرائیل ئیسحاق هێرتسۆگ تەلەفۆنی بۆ كردووە و داوای لێكردووە كار بۆ رزگاركردنی بارمتە ئیسرائیلییەكان بكات، ترەمپیش ئەوكاتە پێی وتووە پێدەچێت زۆربەی بارمتەكان مردبن، بەڵام سەرۆكی ئیسرائیل وەڵامی داوەتەوە، كە بە پێی زانیارییەكانی هەواڵگریی ئیسرائیل، نیوەی بارمتەكان هێشتا لە ژیاندان، ترەمپیش پێی وتووە، ئەم زانیارییەی نەزانیوە.

بزووتنەوەی حەماس دوێنێ رایگەیاند، 33 بارمتەی ئیسرائیل لە ماوەی رابردوو بەهۆی شەڕەوە لە غەزە كوژراون، بەبێ ئەوەی رەگەزنامەكانیان ئاشكرا بكەن.

بە پێی مەزندەی ئیسرائیل، هێشتا 100 بارمتە لە لای حەماسن، كە لە ژیاندا ماون لە كۆی ئەو 250 كەسەی، كە لە حەوتی ئۆكتۆبەری 2023 لە هێرشەكەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل دەستگیر كرابوون.

حەماس ڤیدیۆی دوو بارمتەی بڵاوکردەوە و حوسییەکان کەشتی...

حەماس ڤیدیۆی دوو بارمتەی بڵاوکردەوە و حوسییەکان کەشتیەکی نەوت هەڵگریان کردە ئامانج