له هاویندا خولى جۆراوجۆریان به‌ڕێوه بردبوو
رۆشنبیری و هونه‌رى راپه‌ڕین مامۆستا خۆبه‌خشه‌كانى له‌یاد نه‌كرد و رێزى لێنان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری راپەڕین، ئه‌و مامۆستا خۆبه‌خشانه‌ى له‌یاد بوو كه له وه‌رزى هاوین و داخستنى ده‌رگاى قوتابخانه‌كان، منداڵانیان كۆده‌كرده‌وه خولی جۆراوجۆریان بۆ به‌ڕێوه ده‌بردن، ئه‌مڕۆ ته‌واوى ئه‌م مامۆستایانه‌ى كۆكرده‌وه، له‌گه‌ڵ رێزلێنان لێیان بڕه پاره‌یه‌كیشی پێشكه‌شكردن.
مامۆستاكان ژماره‌یان 13 مامۆستایه له شوێنه جیاوازه‌كانى وه‌ك رانیه، قه‌ڵادزێ، حاجیاوا، چوارقوڕنه و سه‌نگه‌سه‌ر خولیان له باره‌ى بابەتەکانی موزیك، وێنه‌كێشان، فێربوونى زمانى ئینگلیزى، كارى ده‌ستى، كۆمپیوته‌ر و چه‌ند جۆرێكی وه‌رزش ئه‌نجام دابوو.
هیوا مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى رۆشنبیری و هونه‌رى ئیداره‌ى راپه‌ڕین، به 964ـى راگه‌یاند، ده‌مێكه مه‌به‌ستیانه رێزلێنان ببه‌خشنه ئه‌م مامۆستا خۆبه‌خشانه، به‌ڵام ده‌رفه‌ته‌كه وا ره‌خسا كه ئه‌مڕۆكه هه‌موویان كۆبكه‌نه‌وه و له‌نزیكه‌وه بیانبیننه‌وه كه جگه له رێزلێنان بڕیك پاره‌شیان پێشكه‌ش بكه‌ن.
وتیشی “له سنووره‌كه‌مان هه‌شت بنكه و خانه‌ى رۆشنبیری و هونه‌رى هه‌یه و له رێگه‌ى خوله‌كانیشه‌وه زیاتر له 500 قوتابی سوودمه‌ندبوون”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئامانجیان له‌و خولانه كۆكردنه‌وه‌ى منداڵان بووه له‌و چوارچێوه‌ى ئه‌م خولانه و دووركه‌وتنه‌وه‌یان له كۆڵان به‌تایبه‌یش كه ده‌رگاى قوتابخانه‌كانیان داده‌خرێت.
روونیشیكرده‌وه، كه ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له‌و خوله هاوینیانه و هیواشی خواست كه مامۆستایانى دیكه‌ش له داهاتوو رۆڵى ئه‌و 13 مامۆستا خۆبه‌خشه ببین و خزمه‌تى به بوارى هونه‌ر و رۆشنبیری سنووره‌كه‌یان بكه‌ن.