هەڵمەتی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان
لە سلێمانی باس لە یاسای بازرگانیکردن بە مرۆڤ كرا
964+
ژوولی عەدنان
لە هەشتەمین رۆژی هەڵمەتی نیشتمانيی 16 رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لە سلێمانی سیمینارێک و پانێلێک سازکرا.
لە میانەی ئەو چالاکییانەی ئەمڕۆ لە هەڵمەتی نیشتمانیی 16 رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە کوردستان ئەنجامدراو، لە شاری سلێمانی سیمینارێک بۆ ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان سازکرا و پانێڵێکیش بۆ بەشیک لە مامۆستایان و خوێندکارانی کۆلێژەکان ئەنجامدرا.
لە سیمینارەکەی بۆ کارمەندان و ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان سازكرابوو، باس لە یاسای بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە کرا، ئەو کەیسانەیان دەستنیشان کرد، کە دەچێتە چوارچێوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە.
لە زانکۆی سلێمانیشدا بەشێک لە خوێندکاران و مامۆستایان لە رێگەی پانێڵێکەوە باسیان لە جێبەجێکردنی یاساکانی توندوتیژی خێزانی و رەنگدانەوەی لە کۆمەڵگەدا کرد.