"ئافەرینەکەی پێیگەیاندم"
شەش ساڵە کۆچى دوایى کردووە؛”فرسەت سۆفى لە پێناوى خەڵک گیانى بەختکرد”
964+
رێباز یونس – هەولێر
ئەمڕۆ شەش ساڵ تێپەڕی بەسەر کۆچی دوایی دکتۆر فرسەت سۆفی پارێزگاری پێشووی هەولێر و برایەکیشی دەڵێت لە پێناو خەڵک گیانی بەختکرد.
نەسرەت سۆفی برای کۆچکردوو بە 964ـی وت، کاتێک خەڵک لە دۆخێکی ناخۆشدا بوو بەهۆی پەتای کۆرۆناوە ئەو هەر لە خەمی هاوڵاتیان بوو تا خۆیشی لەورێگەیەدا گیانی بەخت کرد.
دەشڵێت، ئەو هەیبەت و جوانی دابوو بە پۆستەکەی نەک بە پێچەوانەوە، بۆیە تا ماون شانازی پێوە دەکەن کە ئەمین و دەست پاک بووە.
“کە منداڵ بووم هۆنراوەیەکی نوسی و من خوێندمەوە چەپڵەی بۆ لێدام و ئافەرینی لێکردم ئەو دەست خۆشی و ئافەرینەی ئەو منی گەیاند بەم رۆژەی” نەسرەت سۆفی وای وت.
رۆژی 18.11.2020 دکتۆر فرسەت سۆفی پارێزگاری ئەوکاتی هەولێر بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
پێداچوونەوە: توانا نەقی