یەک هەفتە مۆڵەتە

بریکارەکانى خۆراک ئاگادار دەکرێنەوە

964+

وریا فەتاح

ئەو بریکارى خۆراکانەى ناسنامەى بریکاریان کۆن بووە و نوێیان نەکردووەتەوە، بە زووترین کات سەردانى بەڕێوەبەرایەتى بازرگانى و کەلوپەلى خۆراکى هەولێر بکەن بۆ نوێکردنەوە.

بەڕێوەبەرایەتى بازرگانى و کەلوپەلى خۆراکى هەولێر ئاگادارى بریکارەکانى خۆراک دەکات، ئەوانەى ناسنامەى بریکاریان کۆنە و لە ساڵى 2024 نوێیان نەکردووەتەوە، لە ماوەى یەک هەفتە سەردانیان بکەن بۆ نوێکردنەوەى ناسنامەکانیان.

وەک باسى دەکات، بۆ نوێکردنەوەى ناسنامەى بریکارى خۆراک و دروستکردنى ڤیزە کارتى بانکى جنوب ئیسلامى، هەر بریکارێک تا 10.12.2024، سەردان نەکات و ناسنامەى نوێ نەکردبێتەوە و ڤیزە کارتى دروست نەکردبێت، لێى بەرپرسن نین هەر گۆڕانکارییەک لە بریکاریان رووبدات، وەک هەڵوەشاندنەوە یان راگیران.

لەبارەى ئەو بریکارانەش کە کۆچى دواییان کردووە، پێویستە یەکێک لە میراتگرەکانیان سەردانى بەڕێوەبەرایەتى بازرگانى کەلوپەلى خۆراکى هەولێر بکات، تا لەسەر رەزامەندى خۆیان بریکارییەکەیان بخەنە سەر ناوى یەکێک لە وارسەکانى یان هەڵوەشاندنەوەى.

پێداویستیەکانی نوێکردنەەی ناسنامەی بریکار و دروستکردنی ڤیزە کارت:

١- پاکانەی باج و دەرامەت.

٢- چوار وێنەی مامەڵە.

۳- کارتی نیشتمانی (رەسەن).

٤ – کارتی زانیاری (رەسەن).

٥- جواز سەفەر ئەگەر هەبێ (رەسەن).

٦- ژمارەی تەلەفۆنی زین یان ئاسیا.

٧ – بریکار خۆی ئامادە بێت .

دابەشکردنی نۆیەم بەشەئاردی ئەمساڵ بەسەر بریکارەکاندا ...

دابەشکردنی نۆیەم بەشەئاردی ئەمساڵ بەسەر بریکارەکاندا دەستیپێکرد