لەلایەن شارەوانی سلێمانیەوە
رێکاری یاسایی بەرامبەر کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ دەگیرێتە بەر
964+
توانا نەقی
سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی رێکاری یاسایی بەرامبەر کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ (خەباتەی مەرکەزی) دەگرێتە بەر و ئاگاداریشیان دەکاتەوە.
سەرۆکایەتی شاروانی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەشێک لە کۆمپانیاکانی بەرهەم هێنانی چیمەنتۆ لە کاتی گواستنەوەدا بەشێک لە چیمەنتۆ لە ناو شەقامە سەرەکییەکان دەڕێژن.
دەشڵێت، بەشێک لە پیکسەری ئەو کۆمپانیانە کە چیمونتۆ بار ئەکەن پابەندی شێوازی کارکردنیان نابن و ئەو چیمەنتۆیەی کە لەشەقامەکان دەیرێژن شەقامەکان دەشێوێنن و دەبنە گرفت بۆ هاتوچۆکردنی هاوڵاتیان زۆر جار مەترسی رووداوی لێ دەکەوێتەوە.
هەر دوێنێ لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بەهۆی رژانی چیمەنتۆ لەو شەقامە لە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی کۆمپانیاکانی بەرهەمێنانی چیمەنتۆ گرفت بۆ هاتوچۆ دروستبوو، بۆیەژمارەی ئۆتۆمبیل وناوی کۆمپانیاکە لامان پارێزراوە کاری یاساییان بەرامبەر دەکرێت.