ناوەکانیان بڵاو کراوەتەوە

ئەو زیندانیانەی لە سلێمانیەوە دەگەڕێندرێنەوە کەرکوک ژمارەیان 30 کەسە

964+

توانا نەقی

هیشتا ئەو زیندانیانەی کە لە سلێمانیەوە دەگەڕێندرێنەوە کەرکوک نەگەشتوون و کەسوکاریان هەر لە بازگەی چیمەن لە چاوەڕوانیدان، سەرچاویەکیش ناوی تەواوی ئەو 30 زیندانیەی داوە بە 964 و شوێنی گەڕانەوەکەشیان گۆڕدراوە بە هۆکاری ئەمنی.

ژمارەی ئەو زیندانیانە 30 کەسە و بە ناوی “عەبدوڵا خەلیل ئیبراهیم دەست پێ دەکات و بە ناوی تەها محەمەد تەها محەمەد کۆتایی دێت.

ئێستا بازگەی چیمەن قەرەباڵغە، دەیان خێزان لەوێ کۆبوونەتەوە بۆ ئەوەی پێشوازی لەو زیندانیانە بکەن کە ئەمڕۆ لەلایەن ئاسایشەوە دەدرێنەوە بە هەواڵگری عێراق.

بەڵام سەرچاوەکەی لە نوسینگەی شێخ وەسفی عاسی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ 964 وتی بەهۆکاری ئەمنی زیندانیەکان لە بازگەی چیمەنەوە داخلی کەرکوک ناکەن و لە شوێنێکی نادیارەوە زیندانیەکان دەگەڕێننەوە.

لایەنی عەرەبی دەڵێن 500 زیندانیان هەیە لە سلێمانی و ژمارەیەکیشیان لە هەولێرە، لەو کاتەی حکومەتی خۆجێیەتی کەرکوک پێکهێنراوە، لایەنی کوردی لەگەڵ شێخ وەسفی عاسی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و کەسایەتی دیاری کەرکوک رێککەتوون گیراوەکان لە سلێمانی نەمێنن و بدرێنەوە بە هەواڵگری عێراق، ئەمڕۆ وەجبەیەکیان دەگاتەوە کەرکوک، بەڵام ئەوانەی هەولێر هیچ دەنگیان نییە.

پرۆسەکە بەم شێوەیەیە، کاتی خۆی گیراوەکان گواستراونەتەوە بۆ هەولێر و سلێمانی، ئێستا ئەوانەی سلێمانی دەدرێنەوە بە دەزگای هەواڵگری عێراق، ئەوانیش لە زیندانەکانی کەرکوک رایاندەگرێت و دانە دانە دۆسیەکانیان دەدرێنەوە بە دادگا و حوکم دەدرێنەوە، ئەوانەی بێتاوان بن یان ماوەی حوکمەکەیان تەواوکردبێت ئازاد دەکرێن، ئەوانەشی حوکمەکەیان قورس بێت لە زینداندا دەهێڵدرێنەوە.

ناوی ئەو 30 زیندانیەی لە سلێمانیەوە دەگەڕیندرێنەوە کەرکوک:

– عبدالله خليل ابراهيم زيدان كركوك
– ⁠عمر ابراهيم عزيز عيسى كركوك حويجة
– ⁠خالد فرحان حسن الزوبعي فلوجة
– ⁠سعود سعد جرموط احمد تكريت
– ⁠يوسف حسين علي ابراهيم نينوى
– ⁠جاسم محمد حسين حميد كركوك
– ⁠فرحان زويد خلف اطعيس كركوك
– ⁠احمد نعمة ابراهيم علي الجبوري حويجة
– ⁠علي شجاع صالح عزو العبيدي حويجة
– ⁠صلاح حسن يونس حسن تلعفر
– ⁠عودة شريدة ابراهيم حيدر تكريت
– ⁠محمد عطية جاسم كاطع سماوة
– ⁠سعود محمدمدفع عيسى كركوك
– ⁠نزهان زيدان خلف الياس خضير كركوك
– ⁠علي طعمه عبدالرزاق بغداد
– ⁠عثمان اكرم منصور بغداد
– ⁠سلطان احمد صالح لطيف تكريت
– ⁠عبدالوهاب عبود علي كليب بغداد
– ⁠محمد هادي صبري داود ديالى
– ⁠حسن محمود عبدالله زعيتر موصل
– ⁠صفاء محمد نايف حمد تكريت
– ⁠زينب عدنان طعمه زاير بغداد
– ⁠خلود جبر والي محسن بغداد
– ⁠محمد جاسم محمد مهدي تكريت
– ⁠هاتف عبدالرزاق عداي الانبار
– ⁠سيف مخلف كردي عدنان رمادي
– ⁠عبدالله لعيبي بدن حسن بغداد
– ⁠عبدالعزيز سعود محمد مدفع كركوك
– ⁠صالح صبحي فتحي ابراهيم كركوك
– ⁠طه محمد طه محمد محمود كركوك