شایەتحاڵ؛ تەقەکان هەڕەمەکی کران
لە دهۆک کەسێک تەقەی لە دادگای گشتی کرد و خۆیشی رادەستی پۆلیس کرد
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
لە لایەن کەسێکه‌وه تەقە لە دادگای گشتی دهۆک کراوە، پێشتر ده‌وترا كه تهقهكهرهكە نه‌ناسراوبووه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منى ئاشكراى ده‌كات كه ته‌قه‌كه‌ره‌كه خۆى راده‌ستى پۆلیس كردووه.
نیوەروی ئەمڕۆ شەممە 2024.11.30، رووداوى ته‌قه‌كردنه‌كه روویداوه، شوێنى دادگاى دهۆكیش دەکەوێتە سەنتەری شار لە رۆژهەڵاتی پارێزگاكە، نزیک پارکی بارزان .
محەمەد دۆسکی ، شایەتحاڵێک لە شوێنی روداوەکە و چەند گرتە ڤیدیویهکى بە 964 ناردووە و دەڵێت، تەقەکەرەکە لە ئۆتۆمبێلێکی تایبەت هاتووه‌ته‌خواره‌وه و بە هەرەمەکی تەقە لە دادگاكه كردووه، وه‌ك ئه‌ویش به‌چاوى خۆى بینیویه‌تى ته‌قه‌كردنه‌كه هیچ زیانێکی نەبووە .
وتیشی “زیاتر لە شەش جار بە هەڕەمەکی تەقەى كردووه، و دوای تەقەکردن سواری ئۆتۆمبێلەکەی بوو و رۆیشتووه”.
سەرچاوەییەکی فەرمی بۆ 964ـى دووپاتی کردوه که تەقەکەرەکه خۆی رادەستی پۆلیس کردووه و ئێستا له بنکه‌ی پۆلیسه، لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت بۆ دیاریکردنی هۆکاری تەقەکردنەکە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن