پارەی گەنم

سبەی سایلۆکانی هەولێر و قوشتەپە پارە دەدەن بە نزیکەی 400 جوتیار

ژووری هەواڵ

سبەی یەکشەممە، سایلۆکانی هەولێر و قوشتەپە بەشێکی دیکە لە پارەی گەنم دابەش دەکەن و چەکی شایستەکانیان دەدەن بە نزیکەی 400 جوتیاران.

ئەمڕۆ شەممە 30.11.2024، سایلۆی هەولێر رایگەیاند، جوتياران ئاگادار دەکاتەوە رۆژی یەکشەممە کە دەکاتە 1.12.2024 دابەشکردنی چەکی جوتياران دەستپێدەکات لە زنجیرە سێ هەزار و 222 تا زنجیرە سێ هەزار و 450 کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردوە.

سایلۆی قوشتەپەش هەمان کات، واتە سبەینێی دیاریکردووە بۆ دابەشکردنی چەکی جوتیاران و پێدانی چەکەکان لە زنجیرە یەک هەزار و 91 دەستپێدەکات تا زنجیرە یەک هەزار و 155.

جوتیاران شاری کۆیەش، لە زنجیرە 219 تا 269 کە گەنمەکانیان رادەستی گۆڕەپانی کۆیە کردووە، دەتوانن لە بانکی بەحرکە چەکی پارەکانیان وەربگرن.

کاتی پێدانی چەکەکان لە کاتژمێر 9:00ـی بەیانی دەستپێدەکات تا کاتژمێر 1:00ـی پاش نیوەڕۆ.

“⁠ئەو کەسەی چەکی بەناوە دەبێت خۆی ئامادەبێت، یان بریکارنامەی پەسەندکراوی ئەمساڵ بێت، ئەگەریش خاوەن چەک وەفاتی کردبێت، دەبێت دابەشنامەی یاسایی بهێنێت لەگەڵ بریکارنامەی هەموو وارسەکان”، سایلۆی هەولێر وا دەڵێت.