هۆڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
سبەی كۆدەبنەوە
چەند بڕگەیەكی قورس چاوەڕێی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە
ئەرسەلان عەبدوڵا
راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرنامەی كۆبوونەوەی سبەی یەكشەممەی بڵاوكردەوە، كە چەند بڕگەیەكی قورس گفتوگۆ دەكرێ و چاوەڕێی دەنگدانن.
بەپێی راگەیاندراوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سبەی یەكشەممە كاتژمێر 1:00ی نیوەڕۆ دانیشتنی ئەنجومەنەكە بەڕێوەدەچێت، بەرنامەی كاریش چەند خاڵێكی گرنگن، كە ئەمانەن:
*دەنگدان بۆ یاسای باری كەسی، ژمارە 188ی ساڵی 1959، ماددەكانی 2 و 10
*دەنگدان بۆ یاسای گەڕاندنەوەی موڵك بۆ خانەوانەكانیان، ئەوانەی یاسای ئەنجومەنی هەڵوەشاوەی سەركردایەتی بەعس دەیانگرێتەوە، مادەی 5.
*دەنگدان بۆ هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی، ژمارە 27 ساڵی 2016، 2 مادە
*راپۆرت و گفتوگۆ “خوێندنەوەی دووەم” بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری پێنجەمی یاسای فڕۆكەوانیی مەدەنی ژمارە 148 ساڵی 1974، 58 مادە.
*راپۆرت و گفتوگۆ “خوێندنەوەی دووەم” بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای شاری پیشەسازییەكان ژمارە 2 ساڵی 2019.