لە 10 رۆژدا بەهای نەوت حەوت دۆلار دابەزیوە

+964

فەرمان سادق

دوای هەڵکشان و گەشانەوەی، بۆ هەفتەی دووەم بەدوای یەک بەهای نەوت روو لە دابەزینە.

ئەمڕۆ هەینی سێی شوبات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 81.96 دۆلارە، بەمەش بەراورد بە دوێنێ 23 سەنت دابەزیوە.

لە سەرەتای هەفتەی رابردوو تا ئەمڕۆ کە کۆتایی هەفتەیە، نرخی نەوت 4.8٪ دابەزیوە، ئەمە لە کاتێکداتە رۆژی 26ـی مانگی رابردوو 87.25 دۆلار بوو، بەمەش لە ماوەی هەفتەیەکدا نزیکەی حەوت دۆلار دابەزیوە.

بە گوێرەی داتایەک کە ماڵپەری (Investing)ـی ئابوری بڵاوی کردۆتەوە، دەردەکەوێت لە سێی مانگی رابردوو نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو 82.10 دۆلار بووە، لە 23ـی مانگی رابردوو گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی لە ماوەی مانگێکدا کە 88.16 دۆلار بووە.