لە بەغدا

لە رووداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا و سێی دیکەش برینداربوون

شۆڕش قادری

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە ناوچەی وەزیرییەی بەغدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا و سێی دیکەش بریندار بوون.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 29.11.2024 لە گەڕەکی وەزیرییەی بەغدا و لە بەردەم مزگەوتی مستەفا عەبدولهادی ئەلعانی، خەباتەیەک خۆی بە مینی پاسێک لەجۆری کیادا کێشا و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

چەند شایەتحاڵێک لە شوێنی رووداوەکە بە 964ـیان وت، “شۆفێری خەباتەکە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و ئەو رووداوەی لێکەوتووەتەوە”.

ئاماژەیان بەوەشکرد، ئەو چوار کەسە دەستبەجێ لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە و هەر چواریان و لەگەڵ سێ بریندارەکەش لەناو مینی پاسەکەدا بوون.

ئەوەشیان خستەڕوو، چەند خولەکێک دوای رووداوەکە، هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لەبارەیەوە دەستپێکردووە.

لە دوو رووداوی هاتوچۆ لە رێگای کەرکوک - بەغدا چوار کەس ب...

لە دوو رووداوی هاتوچۆ لە رێگای کەرکوک – بەغدا چوار کەس برینداربوون