لە ئاکرێ
تۆمەتبارێک لەرێگەی تیکتۆکەوە هەڕەشەی کردووە و دەستگیرکرا
964+
توانا نەقی
پۆلیسی ئاکرێ کەسێکیان دەستگیر کردووە کە تۆمەتبارە بەوەی لە رێگەی تیکتۆکەوە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لە خێزانێک کردووە لە بەرامبەر پێدانی پارە و دەستگیر کراوە.
موقەدەم عیماد حسێن بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی ئاکرێ لە ڤیدیۆیەکدا رایگەیاند، دوای ئەوەی ژن و پیاوێکی هاوسەر چوونەتە لایان و سکاڵایان تۆمار کردووە لەسەر کەسیك کە هەڕەشەی بڵاو کردنەوەی وێنەیان دەکات بە دواداچوونەکانیان دەست پێکردووە.
دەشڵێت، ئەو کەسەی کە داوای پارەی لە خەڵك کردووە لە رێگەی تیکتۆکەوە، دەستگیر کراوە و لەبەردەم دادوەردا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێستا تۆمەتبارەکە بە پێی مادەی 2ـی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن راگیراوە و سزای ئەو مادەیەش حەپس کردنە لە شەش مانگەوە بۆ پێنج ساڵ و هەروەها سزای ماددی لە ملیۆنێکەوە بۆ پێنج ملیۆن دینار.