دیمەنی ژمارەیەک قوتابی لە یەکێک لە قوتابخانەکانی خانکێ... وێنە؛ سۆشیاڵ میدیای قوتابخانەی زەینیاتی بنەرەتی تێکەڵ.
"نه‌وته‌كه‌ى حكومه‌ت زۆر دواكه‌وت"
چه‌ند خێرخوازێك له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه نه‌وتیان بۆ قوتابخانه‌كانى خانكێ دابینكرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى ناحیه‌ى خانكێی سه‌ر به قه‌زاى شێخان، به‌هۆى ئه‌وه‌ى دابه‌شكردنى نه‌وت له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه دواكه‌وتووه، له‌لایه‌ن خێرخوازانه‌وه نه‌وت بۆ ته‌واوى قوتابخانه‌كانى ناحیه‌ى خانكێ دابینكرا.
زه‌رده‌شت شێخ شامۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه به 964ـى راگه‌یاند، به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌شوهه‌وا به‌ره‌و ساردى رۆیشتووه و تاوه‌كو ئێستا حكومه‌ت نه‌وتى بۆ قوتابخانه‌كانى سنووره‌كه‌ى دابه‌ش نه‌كردووه، به‌پێویستیان زانیوه نه‌وتیان بۆ دابین بكه‌ن.
وتیشی “داوامان له‌چه‌ند خێرخوازێك كرد بۆ دابینكردنى نه‌وت بۆ قوتابخانه‌كان و ئه‌وانیش به سووپاسه‌وه دابینیان كرد”.
وتیشی “له سنوورى ناحیه‌كه‌مان 13 قوتابخانه هه‌یه، بۆ هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك 200 لیتر نه‌وت دابینكراو و به‌سەریاندا دابه‌شمان كرد”.
ئاماژه‌ى به‌وەشكرد، هه‌ركاتێك نه‌وته‌كه‌ى حكومه‌تیش گه‌یشت ئه‌ویش به‌سه‌ر قوتابخانه‌كاندا دابه‌شده‌كه‌ین.