بەتەمەنترین پیاوى جیهان کۆچى دوایى کرد...وێنە: گاردیان
ئەو ساڵەى کەشتى تایتانیک نقوم بوو ئەو لە دایک بووە
بەتەمەنترین پیاوى جیهان کۆچى دوایى کرد
964+
وریا فەتاح
ئەو ساڵەى کەشتى تایتانیک تێکشکا ئەو لە دایک بوو، پار وەک بەتەمەنترین پیاوى جیهان دەستنیشانکرا و سەدەیەک و 12 ساڵ ژیانى کرد و لە ماوەى تەمەنیدا حوکمڕانى 24 سەرۆک وەزیرانى بەریتانیاى بینى، بەڵام دواجار وەک بەتەمەنترین پیاوى جیهان کۆچى دوایى کرد.
بەپێى هەواڵى رۆژنامەى گاردیانى بەریتانى کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوى کردووەتەوە، جۆن ئەلفرێد تینسوو لە تەمەنى 112 ساڵیدا کۆچى دوایى کردووە.
مانگی نیسانی ساڵی رابردوو، کتێبی گینس ریکۆردی جیهانی تینیسوودی تەمەن 111 ساڵی وەک بەتەمەنترین پیاوی زیندوو ناساند. مانگی ئابی رابردوو، خاوەن ریکۆردەکە ئاهەنگی 112 ساڵەی لەدایکبوونی خۆی گێڕا.
وەک رۆژنامەکە باسى کردووە، تێنسوود رۆژى دووشەممە لە خانەى بەساڵاچووان کۆچى دوایى کردووە و کچێک و چوار نەوە و سێ نەوەى نەوەى لە دواى خۆى جێهێشتووە.
رەحمەتى لە 26ـى ئابى 1912 لە شارى لیڤەرپوول لە دایکبووە، رێک ئەو ساڵەى کەشتى تایتانیک نقوم بووە.
وەک ئەوەى گاردیانى بەریتانى ئاشکراى کردووە، ئەو پیاوە لە ماوەى ژیانیدا حکومڕانى 24 سەرۆک وەزیرانى بەریتانیاى بینیووە و بە تەمەنترین سەربازى زیندووى جەنگى دووەمى جیهانى بووە.