هەر کۆمپانیایەک بیانبات سزا دەدرێت
سەردانی چەند شار و شوێنێک لە عومرەکاران قەدەغە کرا
964+
توانا نەقی
ئاگاداربن ئەگەر گەشتی عومەرەتان کرد نابێت بچنە چەند شار‌و شوێنێک، چونکە لەمەودوا لەلایەن حەج و عومرەی هەرێمەوە قەدەغە کراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتيی گشتی حەج و عومرەی هەرێم بڵاویکردەوە، بۆ ئەوەی گەشتی ئیمانی عومرە و بەها پیرۆزەکانی ئیسلام و لە پێناو بەرژەوەنديی گشتی سەردانی چەند شوێنێکیان لە پەراوێزی عومرەدا قەدەغە کردووە.
دەشڵێت، نابێت عومرەکاران لەلایەن ئەو کۆمپانیانەی تۆمارن لایان، ببرێنە شارەکانی تائيف، تەبووک، ناوچەکانی دیکە و کەناراوەکانی جەددە.
ئاماژەی بەوەش کردوە، نابێت وه‌كو ریكلامیش بانگه‌شه‌ی بۆ بكه‌ن چونكه ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و گه‌شته ئیمانییه‌ی كه عومره‌كاران ده‌یانه‌وێت زیاتر له شوێنه پیرۆزكان بمێننه‌وه.
هه‌ر بۆیه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومره‌ش ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه خۆیان له‌و كاره به دوور بگرن و هەر کۆمپانیایەکیش بیکات سزای یاسایی دەدرێت.