لۆگۆی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
یەکەمین کۆبوونەوەی پەرلەمان دیاریدەکرێت
سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمی كوردستان له په‌سه‌ندكردنى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان ئاگادار كرایه‌وه
964+
فەرهاد حەسەن
كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق به‌فه‌رمى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمی كوردستانى له باره‌ى په‌سه‌ندكردنى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌ره‌لمانى كوردستان ئاگادار كرده‌وه.
دڵشاد شه‌هاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هه‌رێم رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 24.11.2024 کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بە نووسراوی فەرمی، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی لە پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ئاگادارکردەوە.
سەبارەت بە ڕێوشوێنەکانی دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکان، وتەبێژی سەرۆکایەتی هه‌رێم روونیکردەوە کە بەپێی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە داهاتوویەکی نزیکدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمان بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی یەکەمی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، دەردەکات.
به‌پێی ماده‌ى 46 له یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، پێویسته یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان له ماوه‌ى 10 رۆژ له دواى ده‌ركردنى مه‌رسوومی هه‌رێمى له‌لایه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێمه‌وه ئه‌نجامبدرێت و له ماده‌ى 47 یش ئاماژه به‌وه‌كراوه كه یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان له‌لایه‌ن به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامى به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌ندامه نوێیه‌كانى په‌رله‌مان سوێندى یاسایی ده‌خۆن.