لە رانیە 91 کارتون سنگی مریشکی بەستوو دەستی بەسەرداگیرا – وێنە؛ قایمقامیەتی رانیە
هەمووی لەناوبرا
لە رانیە 91 کارتون سنگی مریشکی بەستوو دەستی بەسەرداگیرا
شۆڕش قادری
لە رانیە 91 کارتون سنگی مریشکی بەستوو دەستی بەسەرداگیرا کە شیاو نەبووە بۆ خواردن و هەمووی لەناو براوە.
بەپێی راگەیەنراوێکی قایمقامیەتی رانیە، لەهەڵمەتێکی گەران و پشکنیندا دەستگیراوە بەسەر بڕی 91 کارتۆن سنگی بەستوو کە خاوبووەتەوە و و بۆجاری دووەم بەستراوەتەوە کە ئەوەش بە پێچەوانەی رێنماییەکان ئەژمار دەکرێت، بۆیە سەرپێچیکاران رێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر .
قایمقامیەتی رانیە وەک رێنمایی دەڵێت، گۆشتی مریشکی بەستوو کە خاوبووەتەوە و بەستویەتەوە، بەهای خۆراکی لەدەستدەدات و شیاو نییە بۆ خواردن، هەروەها سەبارەت بە شێوازی کۆگاکردنی گۆشت و گواستنەی گۆشت تا دەگاتە دەستی بەکاربەر، پێویستە بەشێوەی تەندروست بێت و بە ئۆتۆمبێلی بەڕاد بێت، لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و بەرزهێشتنەوەی ئاستی بەهای خۆراکی بەروبوومەکان.