له‌ناو چه‌ندین جۆر ته‌نیا ئه‌م گه‌شه‌ى كردووه‌

خاكى مه‌خمور چاندنى دارى ده‌دۆنیاى لێده‌كه‌وێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

شاره‌وانى مه‌خمور بۆ سه‌وزكردنى ده‌روازه‌ و بلوارى نێوان شه‌قامه‌كانى زۆر جۆر دارى تاقیكردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هیچیان وه‌ك جۆرى ده‌دۆنیا گه‌شه‌یان نه‌كردووه‌، شاره‌وانیش ده‌ڵێت، حه‌وت كیلۆمه‌تر به‌و داره‌ سه‌وزده‌كه‌ین.

تیمه‌كانى شاره‌وانى چه‌ند رۆژێكه‌ ده‌ستیان به‌ چاندنى دوو هه‌زار نه‌مام له‌و جۆره‌ داره‌ كردووه‌، زۆربه‌ى رووبه‌رەكه‌یان چاندووه‌ و كه‌مێكی ماوه‌.

زیره‌ك حه‌سه‌ن، سه‌رۆكى شاره‌وانى قه‌زاى مه‌خمور به‌ 964ـى راگه‌یاند، ته‌نیا دارى ده‌دۆنیا گه‌شه‌یه‌كى باشی كردووه‌ بۆیه‌ زیاتر گرنگى به‌ چاندنى ئه‌م جۆره‌ ده‌ده‌ن له‌ سنوورى قه‌زاكه‌یان.

وتیشی “له‌و شه‌ش كیلۆمه‌تره‌ى له‌ پلانماندایه‌ به‌م داره‌ بیچێنین ته‌نیا یه‌ك كیلۆمه‌ترى ماوه‌ و له‌م رۆژانه‌ ته‌واوده‌كرێت”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌و دوو هه‌زار داره‌ى ده‌یچێنن هه‌زاریان كڕیوه‌ و هه‌زاره‌كه‌ی دیكه‌ش له‌رێگه‌ى نووسراوێكه‌وه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پاڕك و باخچه‌كانى هه‌ولێر وه‌ریانگرتووه‌.

ساڵی پاریش 500 دانه‌ له‌و جۆره‌ داره‌یان چاندووه‌ و گه‌شه‌ى باشیان كردووه‌، سه‌رۆكى شاره‌وانیش ده‌ڵێت “ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یان له‌ ده‌روازه‌ى قه‌زاكه‌یان ئەنجامداوە كه‌ نزیكه‌ له‌ كارگه‌كانى گه‌چ و له‌ناو چه‌ندین جۆر دارى چێندراودا ته‌نیا ده‌دۆنیا سه‌ركه‌وتوو بوو”.

شاره‌وانى مه‌خمور هه‌ڵمه‌تێكی ژینگه‌ی له‌ ناوه‌ند...

شاره‌وانى مه‌خمور هه‌ڵمه‌تێكی ژینگه‌ی له‌ ناوه‌نده‌كانى خوێندن و فه‌رمانگه‌كان ده‌ستپێكردووه‌