گرافیک؛ 964+
هۆكارى گیان له‌ده‌ستدانه‌كه‌ى نادیاره
تەرمی هاوڵاتیەک له گوندێكی ناحیه‌ى پردێ دۆزرایەوە
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
تەرمی هاوڵاتیەک لە نێوان گوندەکانی بیبانی و کەڵوڕ لە سنوری كه‌ركوك فێدراوە پۆلیسی پردێش كه رووداوه‌كه له سنوورى ناحیه‌كه‌یەتى چوونه‌ته شوێنی رووداوەکە و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
سەرچاوەیەکی ئەمنی تایبەت بە 964ـى وت، تەرمه‌كه بە دیاریکراوی لە نزیک گوندی یارمجە سەر بەناحیەی پردێ دزراوەتەوە.
وتیشی “ئەو هاوڵاتیە پیاوێکە تەمەنی 42 ساڵە بەناوی (ع ،ظ) دانیشتوی گەڕەکی دۆمیزی شاری کەرکوکە، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هۆكارى گیان له‌ده‌ستدانه‌كه‌ى دیار نییه.
بەپێی زانیارییەکان ئەو کەسە بە گوللە کوژراوە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن