هەولێر

سەنتەرێکی نوێی ئۆتیزم کرایەوە

964+

ژوولی عەدنان

لە گەڕەکی 32ـی پارکی شاری هەولێر سەنتەری دارۆ بۆ ئۆتیزم لەلایەن ، ئومێد خۆشناو، پارێزگای هەولێر،  کرایەوە.

پارێزگای هەولێر لە پۆستیکی تۆڕە کۆمەڵآیەتییەکاندا بڵاوی کردووەتەوە کە ” ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2024.11.23 دواى کردنەوەى سەنتەرەکە و بەسەرکردنەوەى بەشەکانى کە تێیدا خزمەتگوزاریی تەندروستی و کۆمەڵایەتی و ڕاهێنانەوەی نەخۆشانی ئۆتیزم پێشکەش بە تووشبووانى ئۆتیزم و بنەماڵەکانیان دەکرێت”.

پێشتر لەبارەی پێویستی زیادکردنی سەنتەری ئۆتیزم پرسیارمان لە  یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر کردبوو ئەویش بە 964ـی وت ” “لەسنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان 15 سەنتەری ئۆتیزم هەن، لەوانە دوو سەنتەریان حکومین و دووانیشیان خێرخوازین، ئەوانی دیکە سەرجەمیان تایبەت و ناحکومین”، یوسف چاوشین وای وت.

ئاشکراشیکرد، بڕی پارەی مانگانە لەو سەنتەرانە دیاریکراو نییە، چونکە بەپێی رێژەی ئۆتیزمی منداڵەکە و راهێنان، دیاری دەکرێت

ناوی 30 پاڵێوراو بۆ سەنتەری ئۆتیزمەکەی ئاکرێ و بەردەڕەش...

ناوی 30 پاڵێوراو بۆ سەنتەری ئۆتیزمەکەی ئاکرێ و بەردەڕەش راگەیەندرا

لە دەڤەری راپەڕین چەند سەنتەرێکی ئۆتیزم دەکرێتەوە

لە دەڤەری راپەڕین چەند سەنتەرێکی ئۆتیزم دەکرێتەوە