"بۆ پیاسه‌كردن رۆیشتبوون"
دوو گه‌نجه بێسه‌روشوێن بووه‌كه‌ى ناحیه‌ى كه‌له‌كچی له زاخۆ دۆزرانه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر دوو گه‌نجى ناحیه‌ى كه‌له‌كچى له‌ماڵ چووبوونه‌ده‌ر و بێسه‌ر و سۆراغ بوون، ئه‌مڕۆ باوكى یه‌كێكیان به 964ـێ راگه‌یاند دۆزراوه‌نه‌ته‌وه بۆ پیاسه‌كردن چووبوونه ئیداره‌ى زاخۆ.
دوو گه‌نجه‌كه دانیشتووى گه‌ڕه‌كى به‌رازى سه‌روون له ناحیه‌كه و یه‌كه‌میان ناوى ئەحمەد یەحیا و دووه‌میشیان ناوى دیار دانیاله.
یه‌حیا، باوكى ئه‌حمه‌د به 964ـى وت، لە دوای نیوەڕۆی رۆژى 20.11.2024 كوڕه‌كه‌یان له ماڵ ده‌رچووبوو گوایه ئه‌وكات پێیان وتبوون كه له ناوچه‌ى باتێلا له سنوورى شێخان بیندراون، به‌ڵام ده‌ڵێت “دوێنێ له زاخۆ دۆزراونه‌ته‌وه”.
گه‌نجه‌كان، ئامۆزاى یه‌كترین و یه‌كه‌مجاره ونده‌بن و هیچ كێشه و گرفتێكیشیان له‌گه‌ڵ هیچ كه‌س و خانه‌واده‌یه‌كدا نه‌بووه.
یه‌حیا ده‌ڵێت “هۆكارى ونبوونیان و چوونیان بۆ زاخۆ ته‌نیا پیاسه‌كردن و بینینى ئه‌و شوێنه بووه”.
پێشتر كه‌سوكارى ئه‌م دوو گه‌نجه لایه‌نه ئه‌منییه‌كانى پۆلیس و ئاسایشیان له ناحیه‌ى كه‌له‌كچى ئاگاداركردبووه‌وه و خۆشیان له رێگه‌ى دۆست و خزمانه‌وه سۆراغیان كردبوون به‌ڵام دواتر له زاخۆ په‌یوه‌ندیان كرد‌و و گه‌ڕانه‌وه ماڵه‌وه.