دوو رۆژە روو لەسەرە

نرخی نەوت کەمێکی دیکە بەرزبووەوە

شۆڕش قادری

نرخى نەوت چەند رۆژێکە بەرزی و نزمی زۆری بەخۆیەوە بینیوە و  بەراورد بە دوێنێ، ئەمڕۆ کەمێکی تر بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ شەممە 23.11.2024، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەگەڵ کردنەوەی بازاڕى جیهانیدا بۆ 75 دۆلار و 17 سەنت بەرزبووەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ بە 74 دۆلار و 44 سەنت بوو.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 71 دۆلار و 24 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی دۆلارێک بەرزبووەتەوە.

دوای هێرشە سنووردارەكەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هەروەها بەردەوامیی ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت، وایكرد نرخی نەوت دابەزێت، بەڵام چەند رۆژێکە نرخی یەک بەرمیل نەوت لە بازاڕی جیهانیدا لە نێوان 70 بۆ 75 دۆلار دێت و دەچێت.