دراوی ئه‌لیكترۆنی بیتکۆین
له‌وه‌ته‌ی دوو ساڵی رابردوو
بیتكۆین خێراترین دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌بینی
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دراوی ئه‌لیكترۆنی بیتکۆین بۆ نزمترین ئاستی دابەزیوە لەوه‌ته‌ی زیاتر لە دوو ساڵدا، ئه‌م دابه‌زینه‌ش بەردەوامە لە بازاڕی دارایی و زیاتر لە نیوەی بەهای خۆی لەدەستداوە، لەو کاتەوەی گەیشتە بەرزترین ئاستی لە مانگی 10ی 2025.
راپۆرتە ئابوورییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، دراوی بیتكۆین بە رێژەی 6.1% دابەزیوە، کە نزمترین خاڵی لە مانگی 9ی 2024ەوە تۆمارکردووە، لەکاتێکدا فشاری سه‌ر بازاڕی دراوی دیجیتاڵی به‌رده‌وامه و ئارەزووی وەبەرهێنەرانیش بۆ مامه‌ڵه‌كردن به‌م دراوه كه‌مبووه‌ته‌وه.
راپۆرتەکان ئاماژەیان بەوەش کردووە، بیتکۆین لە چەند هەفتەی رابردوودا لە هەمان کاتدا لەژێر فشارێکدا بووە، ئەمەش لە هاککردنی كۆمپانیای باینانسەوە سەرچاوەی گرتووە، کە گەورەترین ئاڵوگۆڕی دراوی بیتكۆینه و نیگەرانییەکان لە زیادبووندایە سەبارەت بە داهاتووی ئەو رێسایانەی، کە کەرتی سەروەت و سامانی دیجیتاڵی بەڕێوەدەبەن.
ئەندی پیێر، ئه‌ندامی کۆمپانیای جی ئێس ئاڕ به میدیاكانی راگه‌یاندووه “بێ متمانه‌ییه‌كی گه‌وره رووی له بازاڕی دراوی دیجیتاڵی كردووه و نادڵنیایی زۆر هه‌یه، وەبەرهێنەرانیش مەترسییەکانیان له‌سه‌ر خۆیان کەمکردووەتەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر ئاستی بیتکۆین دروست كردووه”.
ئاماژەی بەوەشکردووه، پاشه‌كشێی ئه‌مجاره‌ی دراوه‌كه دوای ئه‌وه دێت، وه‌به‌رهێنه‌ران پاره‌ی خۆیان له سندووقی ئالوگۆڕی دراوه‌كه كێشایه‌وه به رێژه‌ی زیاتر له سێ ملیار دۆلار، هه‌روه‌ها وه‌به‌رهێنان له بازاڕی ژیریی ده‌ستكردیش كه‌می كردووه.