واست زۆرترینە
لە کۆی پارێزگاکان؛ بەغدا کەمترین رێژەی تۆماری سەرژمێری هەیە
964+
ئەحمەد مستەفا
وەزارەتی پلان دانانی عێراق، رێژەی تۆماری سەرژمێری دانیشتووانی لە سەرتاسەری عێراق و سەرجەم پارێزگاکان ئاشکرا کرد، بەگوێرەی داتاکە بێت بەغدا بە 80.48% کەمترین داتای تۆمارکراوی هەیە، لە شارەکانی هەرێمی کوردستانیش سلێمانی بە 94.76 کەمترینە.
داتاکە ئاماری سەرژمێری هەر 18 پارێزگاکەی تێدایە، دیالە، نەینەوا، واست و دهۆک لە باشترین دۆخدان و رەنگە ئەو درێژکردنەوەی وادەی تۆمارە کە ئەمڕۆ هەینیش بەردەوام دەبێت. ئاسان بگەن بەو رێژەی کەمەی ماون و ناویان داتا نەکراوە.
درەنگانی ئەمشەویش، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا وتی، دوای بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوونی پرۆسەی سەرژمێری و پڕکردنەوەی تۆمارکردنی خێزان و دووبارە وردبینی کردن لە رۆژانی 20 و 21ی تشرینی دووەمی 2024، هێشتا هەندێ خێزان لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکان و هەندێ شاری عێراق ماون تۆمار بکرێن.
زیاتر روونی کردوە، بۆ مەبەستی تەواوکردنی پرۆسەکە، ماوەی 24 کاتژمێری دیکە قەدەغەی سنوورداری هاتوچۆ تەنیا لەنێوان شارەکان درێژ دەکرێتەوە، هەروەها، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانی بە تیمەكانی سەرژمێری کرد، كە رۆژی هەینی پرۆسەی سەرژمێریی ئەو شوێنانەی ماون تەواو بكەن.
داتای تۆمارکراوی سەرژمێری شارەکان؛
– بەغدا 80.48%
– نەینەوا 98.60%
– هەولێر 96.31%
– سلێمانی 94.76%
– بەسرە 89.85%
– بابل 94.78%
– دیالە 98.10%
– زیقار 86.84%
– نەجەف 92.27%
– کەرکوک 97.74%
– ئەنبار 95.99%
– سەلاحەدین 98.16%
– کەربەلا 95.81%
– واست 98.68%
– دیوانیە 95.33%
– دهۆک 95.25%
– میسان 91.23%
– موسەنا 94.73%