شۆفێرەکەى بریندارە

تانکەرێکى سوتەمەنى وەرگەڕا و ئاگرى گرت

وریا فەتاح

بەهۆى وەرگەڕانى تەنکەرێکى سووتەمەنى لەسەر رێگەى کەورگۆسک لە سنوورى هەولێر، ئاگرى گرت و شۆفێرەکەى بریندار بوون.

شاخەوان سەعید، وتەبێژى بەرگرى شارستانى هەولێر بە 964ـى وت،”کاتژمێر 11:40 خولەکى پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ، لەسەر رێگاى کەورگۆسک بەرامبەر کارگەى پیپسى تانکەرێکى سووتەمەنى کە نەفتاى رەشى هەڵگرتبوو، وەرگەڕا.

وەک باسى دەکات، بەهۆى وەرگەڕانى بارهەڵگرەکەوە، بارهەڵگرەکە ئاگرى گرتووە و شۆفێرەکەى بریندار بووە.