لەپای هەوڵ وماندوبونیان بۆ پاککردنەوەی شەقامەکانی شارەکە

ژمارەیەک کرێکاری شارەوانی کەرکوک پاداشتی دارایی کران

964+

ژێوار خدر

قەدەغەی هاتوچۆ کرێکارانی شارەوانی کەرکوکی نەوەستاند لە پاککردنەوەی شەقامەکان و سەرۆکی شارەوانی پارێزگاکەش ژمارەیەک کرێکاری پاداشت کرد لەپێناو کارەکانییان.

عەدنان رەشید، لێپرسراوی راگەیاندنی شارەوانی کەرکوک بە 964ـی وت، کارەکانی پاککردنەوە لەناو تەواوی کەرتەکانی شارەوانییەکە بەردەوامە و تیمەکانمان نەوەستاون لە لابردنی پاشماوە و پاککردنەوەی شەقامەکان بۆ پاراستنی پاکوخاوێنی و جوانی کەرکوک.

وتیشی، “ئەم دوو رۆژەی کە پڕۆسەی سەەژمێری بەڕێوەدەچێت، تەنانەت لە شەوانیشدا لە پاک کردنەوەی شار ناوەستین، کەمێک پێش ئێستا سەرۆکی شارەوانی خۆی بۆ بەسەرکردنەوەی تیمەکان سەردانی ئەو گەڕەک و باخچانەی کرد کە لەلایەن ژینگە پارێزانەوە پاک دەکرێنەوە و پاداشتی دارایی بەشێک لە کرێکارەکانی کرد لەپای ماندووبوون و کارەکانییان.”

سەبارەت بە کار کردن لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی وەک کۆنکریت کردنی شەقامەکان عەدنان رەشید وتی، دوای تەواو بوونی پڕۆسەی سەرژمێری راستەوخۆ دەستدەکەینەوە بە کارکردن لە پڕۆژەکاندا و هاوشێوەی پێشوو لە کارەکانمان بەردەوام دەبین لە پێناو زوو تەواوبوونی پڕۆژەکان.

لە رێگەی 964ـیشەوە داوای لە هاوڵاتییان کرد، هاوکاری تیمەکانیان بکەن لە پاک راگرتنی شارەکە.

داوا لە هەموو هاوڵاتییان دەکەین هاوکارمان بن بۆ کەرکوکێکی پاکتر و جوانتر.

شارەوانی کەرکوک فریای هەڵگرتنەوەی خۆڵ و خاشاکی شارەکە ...

شارەوانی کەرکوک فریای هەڵگرتنەوەی خۆڵ و خاشاکی شارەکە ناکەوێت