پابەندی قەدەغەی هاتوچۆ بوون

قایمقامیەتی هەولێر سوپاسی هاوڵاتیانی کرد

964+

توانا نەقی

سوپاس بۆ هاوڵاتیانی هەولێر کە پابەندی بڕیارەکانی قەدەغەی هاتوچۆ بوون، ئەمە قسەی قایمقامیەتی هەولێرە بۆ هاوڵاتیان لە پای پابەندبوونیان بە قەدەغەی هاتوچۆوە.

قایمقامیەتی هەولێر بڵاویکردەوە، هاوڵاتیان تەواوی رێنماییەکانیان وەکو خۆی جێبەجێ کردووە و ئەوەش وایکرد پرۆسەی سەرژمێری بە سەرکەوتووی بەڕێوە بچێت.

دەشڵێت، هیچ کێشە و گرفتێک بۆ پرۆسەکە لە شاری هەولێر دروست نەبوو بۆیە سوپاسی هاوڵاتیان دەکەن بۆ ئەو پابەندییەیان.

ئەمڕۆ یەکەم رۆژی قەدەغەی هاتوچۆ بو بۆ سەرژمێری گشتی و تا سبەی شەو کاتژمێر 12ـە قەدە‌غەکە بەردەوام دەبێت.

"هەر تاوانێك لە كاتی قەدەغەی هاتوچۆدا بكرێت بە پێی یاسای سەرژمێری مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت"