سووتان ماڵی پێ بارکردووە
هاوڵاتیەک هەشتەم جارە ماڵەکەی دەسووتێت
964+
شۆڕش عەبدوڵا – هەولێر
غازی محەمەد نووح هاوڵاتیەکی دانیشتووی قەزای بەحرکەیە و شەوی رابردوو ماڵەکەی سووتا و ئاگر ئیسراحەتی لێ بریووە و ئەمە هەشتەم جارە ماڵەکەی دەسووتێت.
ئەو هاوڵاتیەی کە هەشت جار ماڵەکەی سووتاوە بەهۆی ئاگرەوە ماڵەکەی لە سۆرانەوە گواستووەتەوە بەحرکە، بەڵام لێرەش ئاگر وازی لێ نەهێناو دوێنی شەو جارێکی دیکە ئاگر لە ماڵەکەی کەوتەوە.
غازی کرێچییە و تا ئێستاش هەر هەشت جارەکە هۆکاری ماڵ سووتانەکەی ئاشکرا نەبووە و وەک خۆی باسی دەکات ژیانی پەرێشان بووە لەبەر ترسی ئاگر کەوتنەوە و سووتانی ماڵەکەی.
پێداچوونەوە: توانا نەقی