یەک کیلۆی بە نزیکەی 70 هەزارە
لە هەولێر کرمێک بۆ پەلەوەر بەخێودەکرێت نرخەکەی لە گۆشتی سوور زیاترە
964+
رێباز خدر – هەولێر
لە بازاڕەکەی مەیدانی پەلەوەرانی شاری هەولێر، جۆرە کرمێک دەفرۆشرێت، خۆراکی تایبەتی پەلەوەر و باڵندە بە راورد بە نرخی گۆشتی سوور نرخەکەی سێ قاتە.
بە کرمەکە دەڵێن “میلوەرم”، هیدایەت نەسرەدین، کە فرۆشیاری بەرهەمی پەلەوەر و باڵندەیە بە 964 ی وت، ئەم جۆرە کرمە لە بنەڕەتدا قالۆچە، بەڵام بە چەند قۆناغێک دەکرێتە کرم و ئەم شێوەی لێ بەرهەم دەهێندرێت.
دەشڵێت، خەڵک هەیە گرەو لەسەر خواردنی ئەم کرمە دەکەن، ئەگەر نا وەکو خواردنی ئاسایی هیچ کەس نایکڕێت و نایخوات”.
بە قسەی هیدایەت، نرخەکەی دەگاتە 60 هەزار دینار بۆ هەر کیلۆیەک، لە ئەگەری خواستی زۆر و یاخود کەمبوونی لە بازاڕەکاندا دەگاتە 70 هەزار دینار.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن