لە هەڵەبجە
لە یەکەم رۆژی قەدەغەی هاتوچۆدا بازاڕ جمەی دێت
ئەمەل ناجی – ھەڵەبجە
هەرچەندە لە کاتژمێر 12ـی شەوی رابردووەوە و بەهۆی بەڕێوەچوونی قۆناغی دووەمی پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی، قەدەغەی ھاتوچۆ لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان راگەیەنراوە، بەڵام ناو بازاڕی ھەڵەبجە جمەی دێت و زۆربەی دوکانەکان کراونەتەوە.
بەشێک لە هاوڵاتیانی هەڵەبجە بە 964ـیان وت، “قەدەغەی ھاتوچۆ بۆ نێوان شارەکان گرنگە، نەک ناوشار، ئەمڕۆ وەک ھەر رۆژێکی دیکە خەڵکی بە ئاسایی لە دەرەوەن و ھیچ گرفتێکیش نییە”.
لەوبارەیەشەوە ئامانج عەبدولڕەحیم سەرپەرشتیاری ئایتی لە تیمەکانی سەرژمێری عێراق بە 964ـی وت، “ھاتنەدەرەوەی خەڵک کێشەیەکی ئەوتۆ بۆ تیمەکانی ئێمە دروست ناکات، ئەگەر پێشتر ناوی خۆیان تۆمارکردبێت یان ناسنامەیەکیان لە ماڵەوە جێھێشتبێت و ماڵیان چۆڵ نەبێت”.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری